شاسوار عەبدولواحید داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند"ئەگەر لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە". 

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی نیسان شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی بە میدیاکانی راگەیاند" هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بەڕێوە ناچێت! لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ەوە نە پەرلەمانمان هەیە و نە حکومەتێکی باوەڕپێکراو!".

وتیشی" دەتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێتەوە لە هەمان کاتی ئەنجامدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ١١ ی ئەمساڵ".

شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاند کە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا نەوەی نوێ هەنگاوی گرنگ دەنێتەوە.




PM:01:59:15/04/2025