شاندێکی ئەمەریکی، لەبارەی زو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حکومەتی ههرێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێکی ئەمەریکی کردوە بە سەرۆکایەتیی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و لە کۆبونەوەیەکدا، هەردولا جەختیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لە زوترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەش کردوە، هەردولا هاوڕا بون لە سەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و وتیان، نابێت پرۆسەکە چیتر دوا بکەوێت، چونکە زیانێکی زۆری بە داهات و بودجەی گشتیی فیدراڵی گەیاندوە، جەختیش لە گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێمی کوردستان، کرایەوە.