کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ راگەیەنرا

بڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی ٤ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا بكرێت و لە کۆتایی مانگی چوار دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕایگەیاند" هەفتەیەک دوای دابەشکردنی مووچە لە عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دابەشدەکرێت".

دەشڵێت" کۆتایی مانگی چوار دەست بەدابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت".




PM:05:55:15/04/2025