ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بارینی نمە باران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت وە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور و باکوری رۆژئاوا.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (٣ تا ٥) پلە بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت، بەڵام لە کاتی بارانبارین لە نێوان (٣ بۆ ٤)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوىیە سنووریەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵات، هەروەها پلەکانی گەرما (٤ تا ٦) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢١
سلێمانی: ٢٠
دهۆک: ١٩
زاخۆ: ٢٠
هەڵەبجە: ٢٠
کەرکوک: ٢٤
حاجی ئۆمەران: ٥
سۆران: ١٩
گەرمیان: ٢٧