سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنێت" توانای گفتوگۆمان هەیە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر".
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە له نۆیهمین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئهمریكی له عێراق - سلێمانی، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" دۆخی ئێستا سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەمانخاتە بەردەم قۆناغێکی مێژوویی بۆ گەیشتن بە ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ گەلەکەمان".
وتیشی" هەرێمەکەمان بە دەست توندوتیژی و شەڕ و ململانێی گەورەوە دەناڵێنێت".
بەرهەم ساڵح ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بەرەو واقیعێکی نوێ هەنگاو بنێین، توانای گفتوگۆمان هەیە بۆ دروستکردنی داهاتویەکی باشتر.