بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی لە تەواوی عێراق كرا بە پشوو.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕۆژانی ٢٠ -٢١ی نیسان، كە دەكاتە هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی "ڕۆژی هەستانەوە” بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە پێكهاتەی مەسیحییەکان لە عێراق پشووی فەرمی بێت.
ڕاشیگەیاندووە، پێدانی ئەو پشووە بۆ ئەوەیە، تاوەكو تەبایی و ئارامی لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق بەهێزتر بێت و هەروەک چۆن ئەمڕۆ ١٦ی نیسانیش کرایە پشووی فەرمی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان كرا بە پشوو.