سەرچاوەیەکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دواخستنی سازدانی کۆنگرەی نیشتمانی کوردی لە
سوریا ئاشکرا کرد کە بڕیار بوو ١٨ ی نیسان
سازبکرێت.
رۆژی ١٦ ی نیسان ئاژانسی هەوار نیوزی نزیک هەسەدە بەناوی ئەندامێکی ئەندامێکی
لیژنەی ئامادەکارەوە رایگەیاندووە" هۆکاری دواخستنی کۆنگرەکە هۆکاری تەکنیکی پەیوەست به به شێک له
لایەنه بەشداربووەکانەوە هەیە و، جەختیشی لەوه کردۆتەوە که هەوڵەکان بەردەوامن بۆ
ئه نجامدانی کۆنگرەکە له زووترین کاتدا بە مەبەستی بەشداریەکی فراوانی لایەنەکان".
چاوەڕواندەکرا ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان هێزە کوردییەکان ڕابگەیەندرێت و
بەڵگەنامەیەک بۆ یەکڕیزیی لایەن و ڕێکخراوەکان ئامادەکرابوو تا لە رۆژی جەژنی نەورۆزدا واژۆی
لەسەر بکرێت، بەڵام دواکەوت.
هێزە کوردیەکان لە باکوری رۆژهەلآتی سوریا
دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە کە کۆتا کۆبوونەوەیان لە ١٦ ی ئازاردا بوو، گەیشتنە رێککەوتن
لەسەر راپۆرتێکی سیاسی وەک هەنگاوێکی گرنگی سەر رێگای داواکارییەکانی کورد، رێککەوتنە
سیاسیەکە ئاماژە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی دانوستانکاریش دەکات بۆ گفتگوگۆکردن لەگەڵ
دیمەشقدا.
دانوستانی نێوان نوێنەرانی کورد لە رۆژئاوای
کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق لەسەر ئەم کۆنگرەیە وەستاوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کورد
هێشتا رێکنەکەوتووەن لەسەر یەکخستنی ماڵی خۆی.