سلێمانی .. لە راونانی گرووپێکی مادەی هۆشبەردا شەڕە تەقە دروستدەبێت


دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرای دەکەن هێزەكانیان لە دوو چالاكی جیادا دەستیان گرتووە بەسەر ٢٠ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرداو، لە یەکێکیاندا لەناو شاری سلێمانی روبەڕوبونەوە لەنێوان هێزەكانیان و دو بازرگانی ماددەی هۆشبەردا رویداوە.

شەوی ١٦ ی نیسان دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن" بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتی ماددەهۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، ڕۆژی ٢٠٢٥/٤/١٣ لەناوچەیەکی سنوری هەورامان، توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی (١٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ".

لە راگەیاندنەکەشدا هاتووە " بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕۆژی ١٤ ی نیسان لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمود، توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی (١٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش".

" لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی (٢٥) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".( ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت ).

بۆ بینینی ساتی دەستگیرکردنی بازرگانەکان ئەم لینکە بکەرەوە..





AM:12:38:17/04/2025