پنتاگۆن: هێزەكانمان لە سوریا ناكێشێنینەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشکرایکردووە، هێزەكانیان لە سوریا ناكێشێنینەوە و بەپێی پێویستی بەردەوام دەبن لە بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان لەناوچەکە.

وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی( نۆڤۆستی) ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە سوریا و دەڵێت".

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەپێی پێویستی ئۆپەراسیۆنەکان و بارودۆخی نائاسایی بە بەردەوامی هێزەکان بڵاوە پێدەكات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتوشیەتی" ئەم گواستنەوانە رەنگدانەوەی سروشتی نەرم و نیانی سیاسەتەکانی بەرگری جیهانی ئەمریکایەو توانای ئەمریکایە بۆ بڵاوەپێکردنی خێرا لە سەرانسەری جیهان بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشە ئەمنییە گۆڕاوەكان".




PM:12:20:17/04/2025