هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت" هه‌ر پڕۆسه‌یه‌ك خزمه‌ت به ئاشتی بكات بابه‌تێكی گرنگه"، دەشڵێت"
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات (مه‌سه‌ده)، ئەمڕۆ پێنج شەممە له نۆیه‌مین دیدارى سلێمانى ڕایگەیاند" ئێمه له به‌رگری و سیاسه‌ت به ته‌واوى پشتمان به‌خۆمان به‌ستوه له ڕۆژئاواى كوردستان و ئه‌م پره‌نسیپه‌شمان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه".
لەبارەی ڕێککەوتنی ئیدارەی کاتی سوریا و هەسەدە، ئیلهام ئەحمەد دەڵێت" ڕێكه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم كۆبانێ گرنگ بوو، چونكه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی ئێمه ده‌بوونه‌وه هه‌مووی پوچه‌ڵكرده‌وه".
جەختیشیکردەوە، به‌دواداچون و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتن زۆر گرنگه، ئێستا گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆ پێكهێنراون بۆ دانوستان له‌سه‌ر ورده‌كاری و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) وتیشی" ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئەزمونێکی گرنگ و جیاوازە، بەڵام دۆخی سیاسی، جیۆسیاسی و کۆمەڵایەتی لە سووریا جیاوازە، دەبێت ئەمە لەبەرچاو بگیرێت".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان، ئیلهام ئەحمەد وتی" ئه‌وان ئێستا ژماره‌یان زۆر كه‌مه و به‌شێوه‌ی سیمبولی له‌وێن، هه‌میشه پشتمان به هێزه‌كانی خۆمان به‌ستوه له به‌رگری و سیاسه‌تكردن، له‌مه‌ودواش به‌وجۆره ده‌بێت و بژارده‌مان هه‌رئه‌وه‌یه".
دەشڵێت" توركیا هه‌میشه هه‌ڕه‌شه سه‌ره‌كی بووه له‌سه‌ر ئێمه، له قۆناغی گفتوگۆداین كه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و هه‌ندێكجاریش ناڕاسته‌وخۆیه، به‌ڵام دواجار گرنگه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن و ڕێكه‌وتن بۆ ئێمه گرنگه، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ سوریا بگه‌ینه ئه‌نجام".
چالاکییەکانی نۆیەمین دیداری سلێمانی کە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە.