حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا حکومەتی هەرێم ڕۆژێکی هەفتەی داهاتووی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە" ڕۆژی یەكشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥ بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (د.خ)، تەنیا بۆ پێکهاتەی كریستیانەكان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥ دەوام دەستپێدەکاتەوە.

شەوی ڕابردووش ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژانی ٢٠ -٢١ی نیسانی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی ڕۆژی هەستانەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە پێكهاتەی مەسیحییەکان لە عێراق پشووی فەرمی بێێت. 



PM:03:23:17/04/2025