زیندانییەکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاکە کەسی گوازرایەوە و بڕیارە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێیبکریت.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەترسی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی حەمید حوسێن نەژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی گوندی سەگریکی سەر بە شاری چالدێران لە ئارادایە. ناوبراو بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە پارێزەری ئەو بەندکراوە سیاسییەیان ڕاگەیاندووە کە سزای سێدارەی ناوبراو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی جێبەجێدەکرێت".
ڕۆژی ٢٧ی ئاداری ئەمساڵ حەمید حسێن نەژاد حەیدەرنلووی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی گوندی سگریکى سەر بە چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای ورمێ لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە بە تۆمەتی "یاخیبوون دژی دەوڵەت" سزای لەسێدارەنەکەی پەسەند کرا.