بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کردنی ئەندامانی تۆڕێکی بڵاوکردنەوە و بازرگانیکردنی بە مادەی هۆشبەر راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، "لە ناو شاری هەولێر تۆڕێکی بڵاوکردنەوە و بازرگانی بە مادەی هۆشبەریان دەستگیر کرد کە پێکهاتوون لە پێنج کەس، دەستیشیانگرتووە بەسەر نزیکەی شەش کیلۆگرام ماریجوانا".
ئاماژە بەوەکراوە، "دەستگیرکردنی ئەم تۆڕە تەواوکەری ئەو تۆڕەیە، کە پێشتر لە راگەیندراوی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاومانکردووەتەوە کە تیایدا دوو تۆمەتبار و نزیکەی دوو کیلۆگرام لە هەمان مادە دەستی بەسەردا گیرا بوو".
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، "ئەم تۆڕە مەترسیدارییەکەیان لەوەدا بوو کە پێکهاتەکەیان لە کەسانی عەرەب و کورد پێکهاتبوون و ژنیان بەکاردەهێنا بۆ فێرکردنی منداڵ و گەنج و لاوی پارەدار و پاشان فرۆشتنی ئەم مادە هۆشبەرە پێیان بەو نرخەی کە خۆیان دەیانویست".