دادگای تورکیا سزای یەك ساڵ و سێ مانگی بەسەر گولەر یەرباسان، هاوسەرۆكی شارەوانی جزیرە لە پشكی دەم پارتی دا سەپاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی نیسان دادگای تورکیا سزای یەك ساڵ و سێ مانگی بەسەر گولەر یەرباسان، هاوسەرۆكی شارەوانی جزیرە لە پشكی دەم پارتی دا بە تۆمەتی پێشێلكردنی یاسای گردبونەوەو خۆپیشاندانەكان سەپاند.
هۆکاری سزاکە بۆ بەسداری گولەر یەرباسان لە گردبوونەوەیەک دەگەڕێتەوە لە لە ٢٥ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠٢٢ بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان لە ناوچەی قلبانی شڕناخ دەگەڕێتەوە کە تێیدا گردبونەوەو گولەر یەرباسان راگەیەندراوی گردبوونەوەکەی خوێندەوە.
دواتر داواكاری گشتی لە قلبان، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی لەدژی گولەر كردەوە ئەوەش بەتۆمەتی پێشێلكردنی یاسای گردبوونەوەو خۆپیشاندانەكان و دۆسیە تۆمەتباركردنی ناوبراویش لەلایەن دادگای تاوانەكان لە قلبان دۆسیەكەی پەسەند كرد.