ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (٣ تا ٥) پلە بەرزدەبنەوە، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت، بەڵام لە کاتی بارانبارین لە نێوان (٣ بۆ ٤)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما (٢ تا ٣) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢٧
سلێمانی: ٢٤
دهۆک: ١٧
زاخۆ: ٢٨
هەڵەبجە: ٢٥
کەرکوک: ٣٠
حاجی ئۆمەران: ١٢
سۆران: ٢٦
گەرمیان: ٣٣