هاکان فیدان: چاودێریی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکەین

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هیوا دەخوازێت، پەکەکە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکدانان جێبەجێ بکات و دەشڵێت" بە وریاییەوە چاودێریی رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی نویێ سوریا دەکەن".

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی کۆبەوەیەک لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئاکپارتی، دەربارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد، هیوای خواست پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەڵان بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتەکەی جێبەجێ بکەن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، بە وریاییەوە، چاودێری جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێ سوریا دەکەن و لە نزیکەوە بەدواداچونی بۆ دەکەن. 

هاکان فیدان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی کردەوە لەوەی، دەبێت لەگەڵ ئیسرائیل، میکانیزمێک بۆ ڕیگریکردن لە بەرکەوتنی فڕۆکە جەنگیەکانیان بدۆزنەوە و وتیشی"ئاساییە لەسەر ئاستی تەکنیکی، پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت".




PM:03:40:18/04/2025