ڕێکخراوی CPT ئەمریکی: سوپای تورکیا ٢٧ جار گوندەکانی بەری چیای گارەی بۆردومان کرد

سوپای تورکیا سێ ڕۆژە بۆردومان و هێرشەکانی لە سنوری پارێزگای دهۆک چڕ کردوەتەوە و تەنها لەم ڕۆدا ٢٧ جار بناری چیای گارەی بۆردومان کردوە.

کامەران عوسمان بەرپری بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٢:١٥ خولەک تاوەکو ٣:٤٥خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ٢٧ جار گوندەکانی "سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنە مژێ یان لە بەری چیای گارە لە قەزای ئامێدی تۆپباران کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا لە کاتێکدابون کە بەشێک لە هاوونیشتیمانییان بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەکە کردبو

ئەوەیشی خستوەتەڕو سێ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چیای گارە و گوندەکانی دەووروبەری چڕبوونەتەوە بەڵام هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی.



PM:05:52:18/04/2025