سکرتێری حیزبێک پاسەوانێکی براکەی دەڕفێنێت

پاسەوانێکی عەبدوڵای حاجی مەحمود دەڕفێنرێت، ناوبراو براکەی حەمەی حاجی مەحمود تۆمەتبار دەکات بە رفاندنی پاسەوانەکەی.

 هێزێکی ڕەشی دەمامکداری کە عەبدوڵای حەمەی حاجی مەحمود چەکدارانی براکەی تۆمەتبار دەکات، کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی گەشتیاری ڕیشێنی سەر بە قەزای سەیدسادق و، ئەرسەلان خالید یەکێک لە چەکدار و کەسە نزیکەکانی عەبدوڵای برای محەمەدی حاجی مەحموود دەفڕێنن و ئازاری خێزان و کەسوکارەکەی دەدەن. 

رووداوەکە ئەمشەو ١٨ ی نیسان نزیک کاتژمێر هەشت  بووە، ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر خانەوادەی ئەرسەلان خالید کە پێشمەرگەی خانەنشینە و نزیکە لە عەبدوڵای برای محەمەدی حاجی مەحموو. 

کەسێکی نزیک حەمەی حاجی مەحموود، ئەرسەلان تۆمەتبار دەکات بە بردنی موڵک و سەمانەکەی و دەڵێ؛ تا ئەو موڵکانە نەگەڕێنرێنەوە، ئازاد ناکرێت و لە گوڵەخانە دەستبەسەر دەبێت. 

ئەم رووداوە درێژکراوەی ناکۆکی نێوان محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری سۆسیالیست  و براکەی عەبدوڵایە کە لە ساڵی پارەوە ٢٠٢٤ ەوە لەسەر دەسەڵات و سەروەت و سامانە دروستبووە.




PM:10:34:18/04/2025