هەپەگە: لە سێ ڕۆژدا تورکیا ٦٢٧ جار پێگەکانمانی بۆردومان کردوە

هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت" سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی و لەماوەی سێ ڕۆژیشدا زیاتر لە ٦٠٠ هێرشی بۆ سەر گەریلا ئەنجام داوە".

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای تورکیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن و لە رۆژانی ١٥بۆ ١٨ی ئەم مانگە، تورکیا  بە درۆن، فڕۆکەی جەنگی، هاوەن و تۆپهاوێژەکانیان ٦٢٧ جار پێگەکانی گەریلای لە ناوچە جیاوازەکانی زاپ، گارە، مەتین، شێلادزێ، کانی ماسێ، ئاڤاشین و ئامێدی بۆردومان و تۆپباران کردوە.

هەپەگە دەشڵێت"سەرەڕای پابەندبوونیان بەو ئاگربەستەی زیاتر لە مانگێکە رایانگەیاندوە، بەڵام رۆژی ١٧ی مانگ لە ناوچەی زاپ، ناچار بون وەڵامی هێرشێکی راستەوخۆی تورکیا بدەنەوە، کە بەهۆیەوە زریپۆشێک و رادارێکی سوپای تورکیا گورزی بەرکەوت".



PM:01:48:19/04/2025