ڕاوێژكارێکی ئابووریی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت"وڵاتەكەی لە پلەی نۆیەمی وڵاتانی جیهاندایە، لە ڕوی سەرچاوەی سروشتییەوە، ئاشكراشی كرد، هەوڵ هەیە بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە كانزا ستراتیژییەكان".
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند" عێراق لە پلەی نۆیەمدایە لە نەخشەی ١٠ دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە ڕوی سەرچاوەی سروشتی، کە بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەكان، بەهای كانزا دەگمەن و بەهادارەكانی دەگاتە نزیكەی ١٦ ترلیۆن دۆلار".
دەشڵێت" عێراق خاوەنی سەرچاوەی سروشتی و كانزایەكی زۆرە و ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە كانزا ستراتیژییەكانی وەك سۆریۆم و یۆرانیۆم داهاتی زۆری دەبێت هاشێوەی داهاتی نەوت".
ئاماژەی بەوەش كرد" پەرەپێدانی پڕۆسەی دۆزینەوە و بەگەڕخستنی كانزاكان ڕێگەخۆشكەر دەبێت بەرەو گەشەكردن و پتەوكردنی پێگەی عێراق لە ڕوی جوگرافیای ئابورییەوە".
ڕاوێژكارەکەی سەرۆك وەزیران وتیشی" دۆرزینەوەی بڕێكی زۆر كانزای سۆریۆم و یۆرانیۆم لە باشوری عێراق، هەواڵێكی ستراتیژییە و كاریگەریی گەورەی دەبێت لە هەمەجۆرکردنی ئابوریی وڵات".