وتەبێژی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە داهاتویەکی نزیکدا، ناو تەواوی ئەو دەرچوە دانەمەزراوانە ڕابگەیەنن، کە بریاری دامەزراندنیان دراوە.
دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" تەواوی ئەو دەرچوە دانەمەزراوانەی کە بریاری دامەزراندنیان درابو، دڵنیا دەکەنەوە کە ڕێکارە پێویستەکانیان جێبەجێ کردوە بۆ دامەزراندنیان".
ئاماژەی بەوەش کرد"بەهۆی ئەوەی چەند گرفتێکی تەکنیکی دروست بوە، بەو هۆیەوە دامەزراندنیان دواکەوت، بەڵام وەزارەتی تەندروستی بە جددی کار بۆ دامەزراندنی ئەو ٧٧٨دەرچوە دانەمەزراوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٣فەرمانی دامەزراندنیان دەرچووە و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە داهاتویەکی نزیکدا دامەزراندنیان ڕابگەیەنن".
لەبارەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربونیشەوە ڕایگەیاند" تائێستا هیچ حاڵەتێک لە هەرێم تۆمار نەکراوە، بەڵام لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی و شوێنی تایبەت و چارەسەریی پێویست دابین کراون بۆ توشبوانی تای خوێنبەربون".