ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت" بارودۆخی ناوچەکە واناخوازێت پێکهێنانی حکومەت وا دوابکەوێت".
سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە سەردانی شاری دهۆک کرد و رایگەیاند" پێکهێنانی حکومەتی هەرێم پێویست بەو دواکەوتنە ناکات و بارودۆخی ناوچەکە و گۆرانکارییە خێراکان واناخوازێت ئاوا دوابکەوێت".
ئەمینداری یەکگرتوو سەبارەت بە دۆخی غەززە وتی" بارودۆخی غەززە زۆر نەخوازراوە و داگیرکەران بە هەموو جۆرە چەکێک بۆردومانی خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵی بێ تاوان دەکەن".
وتیشی" ئێمەش وەکو موسڵمان ئەرکە لەسەرمان بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان بکەین لە ناردنی کۆمەکی و هاوکاری بۆیان و بە قەدەر توانای خۆمان خزمەتیان بکەین".