ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە گەشتیارێکی عەرەب کەوتە ناو بەنداوی ئاقوبان لە سنووری قەزای شەقڵاوە و خنکا.
کاروان کەریم خان قایمقامی قەزای شەقڵاوە، لە لێدوانێکدا رایگەیانووە" ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی خنکان لە بەنداوی ئاقوبان لە سنووری شەقڵاوە ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەڕانی تیمەکانی بەرگری تەرمی گەشتیارەکە دۆزرایەوە و دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی بەشی فریاکەتنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کرا.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە ناوی عەبدولمەلیک مەڕوانە، بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتوی شەقڵاوە بووە.