مامۆستایەکی زمانی کوردی بەمەبەستی جێبەجێكردنی سزای پێنج ساڵ بەندكردنەكەی دەستبەسەر كراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەندیی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، سروە پوور محەمەدی، یەكێك لە ئەندامانی چالاكی ڕێكخراوی نۆژین و مامۆستای زمانی كوردی، دوای بانگكردنی بۆ لقی جێبەجێكرانی سزاكانی شاری سنە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی سزای پێنج ساڵ بەندكردنەكەی دەستبەسەر كراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەندیی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە، كە ناوەندە حكومەتییەكان بە ناوەندی چاكسازی و پەروەردە دەیناسێنن.
سروە پوور محەمەدی، تەمەن ٣٦ ساڵ مامۆستای خۆبەخشی زمانی كوردی، دەستگیركرایەوە بۆ ئەوەی ئەو سزایەی پێشتر بەسەریدا سەپێندراوە جێبەجێ بكرێت، دوو ساڵ لەمەوبەریش لە لقی یەكی دادگای شۆڕشی سنە و بە تۆمەتی "پێكهێنانی گرووپ بەمەبەستی تێكدانی ئاسایش" سزای ١٠ ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپێندرابو"و.