دەمپارتی: کۆبونەوەی شاندی ئیمڕاڵی لەگەڵ وەزیری داد بەڕێوەدەچێت

دەمپارتی دەنگۆی پڕکردنەوەی جیگەی سڕی سورەیا ئۆندەر لە پاش تێکچونی تەندروستی ڕەتدەکاتەوە..

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەمپارتی ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕکردنەوەی جێگەی سڕی سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی بۆ پڕۆسەی ئاشتی بڵاوکردەوە..

دەمپارتی لە ڕونکردنەوەکەدا ئاشکرای دەکات، دەنگۆکانی پڕکردنەوەی جێگەی سڕری سورەیا ئەندامی پارتەکەو ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی دورە لە ڕاستییەوە و هیچ کەسێکیان بۆ ئەو مەبەستە ڕانەسپاردوە...

پارتەکە جەختیش دەکاتەوە، کۆبونەوەی شاندی ئیمراڵی کە بریاربو لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا بەڕێوەبچێت، بەهۆی تیکچونی تەندروستیی ئۆندەرەوە دواخەرا و بڕیارە بە بەشداری سێزای تەمەلی و گوڵستان کلیچ هەردو جێگرانی سەرۆکی پارتەکە بەڕێوەبچێت...



PM:04:11:20/04/2025