تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانەکانی بۆسەر چیای مەتینا و گارە

تورکیا ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە لە بۆردومانەکانی سنوری قەزای ئامێدی و ئەمڕۆیش لەماوەی کەمتر لە کاتژمێر و نیوێکدا زیاتر لە ٥٠جار بۆردومانی چیای گارەی کردوە

کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، لە کاتژمێر ١٠:٥ خولەک تاوەکو ١١:٢٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، ٥٣ جار گوندەکانی 'مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ' یان لە بەری گارە، لە سنوری قەزای ئامێدی، لە پارێزگای دهۆک تۆپبارانکردوە

کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد ماوەی هەفتەیەکە، سوپای تورکیا هێرش و بۆردومانەکانی بۆسەری گوندەکانی بەری گارە چڕکردۆتەوە و تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٩٧جار سنوری چیای مەتینا و بەری گارای لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کردوە.




PM:05:25:20/04/2025