شاسوار عەبدولواحید وەڵامی باڤڵ تاڵەبانی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت" گەورەترین قۆڵبڕ سەرۆکی یەکێتی خۆیەتی"، دەشڵێت" یەکێتی هیچی پێناکرێت، تا هەیە هەر رادەکات بەدوای ماڵی بارزانی، ئەگەر یەکێتی دەوێرێت سەرۆک وەزیران لە دەرەوەی پارتی دابنێت کورسییەکانمانی پێدەدەین".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی نیسان شاسوار عەبدوالواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەوەی پارتی دەیکات قۆرغکردنی دەسەڵاتە، بەردێک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە خەتای یەکێتی و پارتییە".
شاسوار عەبدولواحید پەیامی بۆ یەکێتی نارد و وتی، "یەکێتی هیچی پێناکرێت، تا هەیە هەر رادەکات بەدوای ماڵی بارزانی، ئەگەر یەکێتی دەوێرێت سەرۆک وەزیران لە دەرەوەی پارتی دابنێت کورسییەکانمانی پێدەدەین".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی دایەوە و دەڵێت، "گەورەترین قۆڵبڕ سەرۆکی یەکێتی خۆیەتی".
شاسوار عەبدولواحید جەختیشی لەوەکردەوە، "هیچ هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ یەکێتی و پارتی ناکەین، هەروەها یەکێتی و پارتی هیچیان پێنەکراوە و ئێستاش هیچیان پێناکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی رابردو باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ میدیای حیزبەکەی ڕایگەیاند " شاسوار عەبدولواحید هەموو هەڵبژاردنێك قۆڵی خەڵك دەبڕێت” ، وتیشی" چارەنوسی نەوەی نوێش چارەنوسی گۆڕانی دەبێت".