حەج و عومرەی هەرێم هۆشداری بەو كۆمپانیایانە دەدات كه ناویان دهرچووه بۆ هاوهڵیكردنی حاجیانی كوردستان له پرۆسهی حهجی ئهمساڵدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، ئەمشەو یەکشەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری هەموو ئەو کۆمپانیایانە دەکەین کە ناویان دەرچووە بۆ هاوەڵیکردنی حاجیانی کوردستان لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ، لە سبەی دووشەممەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە مەبەستی هێنانی پاکانەی ساڵانە، دواکات بۆ هێنانی پاکانەی ساڵانە رۆژی ٣٠ی ئەم مانگە دەبێت، هەر کۆمپانیایەک لەو ماوەیەدا نەیەت بەدەم بابەتەکەوە، مافی حەجکردنی نامێنێت و کۆمپانیایەکی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و ١٩٠ کەس پڕۆسەی حەج ئەنجامدەدەن.
ساڵی ڕابردوو چوار هەزار و ٦٨٥ كەس بەشداربوون لە پڕۆسەی حەج.