هەپەگە: تورکیا ٣٦٠ جار هێرشیکردووەتە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا

هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت" هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە زەمین و ئاسمانەوە بەردەوامە و ٣٦٠ جار هێرشی ئەنجامداوە". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ١٨ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، جارێک تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و جارێک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆردوومانکراوە". 

هەپەگە ڕاشیگەیاند" ڕۆژانی ١٨و ١٩ی نیسان، گۆڕەپانەکانی هەرێمی گارە، هەڕێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، بە گشتی ٣٥٨ جار بە چەکی قورس، تۆپ و دوورهاوێژ بوردوومان کراون". 

هێزەکانی پاراستنی گەل باسی لەوەشکردووە، لە ١٨ی نیسان دوورهاوێژێک کە تونێل و پێگەکانی گەریلای لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ کە دەکەوێتە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردووماندەکرد، لەلایەن یەکینەی شەهید ئاخین مووشەوە بە ڕێگەی درۆنەوە لێدرا و تەقێنرایەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی هێرشە چڕەکانی سوپای تورکیادا ئەنجامدرا.

هەروەها لە کۆتاییشدا هاتووە" لە ١٩ی نیسان لە کاتێکدا، کە داگیرکەران هێرشیانکردە سەر تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی چالاکی ئەنجامدرا". 



PM:11:05:20/04/2025