تەرمی ٦ کەس لە ڤێلایەک لە ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرانەوە تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانیان دیارنییەو لێکۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێکردوە.
شەوی رابردوو یەکشەممە لەسەر دووشەممە تەرمی ٦ کەس لە ڤێلایەکی گوندێکی سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزارەیەوە و فەرزین ڕەزازادە بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ لەمبارەوە بە میدیاکانی ڕایگەیاند،" لەگوندی تەلاتەپەی ورمێ، تەرمی شەش کەس لەنێو ڤێلایەکدا دۆزرانەوە".
وتوشیهتی"ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت، تێمێکی فریاکەوتنیان بۆ گوندەکە ناردوەو دوای گەیشتنی بۆ شوێنەکەو لێکۆڵێنەوەی سەرەتایی، بۆیان دەرکەوتوە کە شەش هاوڵاتی لەنێو ڤێلایەکدا گیانیان لەدەستداوە".
بەوتەی فەرزین ڕەزازادە، چوار پیاوو دوو ئافرەت گیانیان لەدەستداوەو تەمەنیان لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ ئاماژهی بهوهشداوه، "هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەوکەسانە دیارنییە، بەڵام لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە".