ئەمڕۆ نەوتە هەرزانەکە لەم ناوچانە دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی سورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی هاووڵاتییانی سنوورەکەو گوندەکانی دەوروبەری ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ نەوتەکەی بەغداد دابەش دەکرێت.

لیژنەی چاودێری سوتەمەنی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی سورداش لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە، نەوتی سپی تەنها لە شارەدێی سورداش و گوندەکانی دەوروبەری دابەشدەکرێت بۆهەر خێزانێک بڕی ٢٠٠  لیتر بە ٦٠  هەزار دینارە.

دەشڵێت، ئەم بڕە نەوتە گوندی سەرگەڵو گوندەکانی دەوروبەری ناگرێتەوە لەبەر ئەوەی پێیان ڕاگەیاندوین ئەوان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا نەوتی پێویستیان بەدەست دەگات پێشوەختە ئاگادایان دەکەینەوە لەهاتنی بەشە نەوتەکەیان.

تێبینی:

١ - پێویستە کارتی زیرەکی نەوت ئامادەبکرێت لەکاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەکەدا.

٢ - تەنها کۆدی ٢٨٤  دەتوانێ نەوت وەربگرێت کۆدی دەرەوەی قەزای دوکان نەوتیان پێنادرێت.




AM:09:43:21/04/2025