پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوون بە نەخۆشی، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کیڤن فارێل، ڕایگەیاند "کاتژمێر٧:٣٥ی دووشەممە، ٢١ی نیسان ٢٠٢٥ ، فرانسیس، ئەسقەفی ڕۆما، کۆچی دوایی کرد کە ئەو هەموو ژیانی بۆ خزمەتی خوا و کەنیسەکەی تەرخان کردبوو. ئێمە لەوەوە فێربووین لە سایەی بنەماکانی ئینجلیدا بە ئازایی و وەفا و خۆشەویستیی گشتییەوە بژین، بەتایبەت لە هەمبەر هەژاران و پشتگوێخراواندا. ئێمە لەگەڵ ڕێز و پێزانینماندا بۆ ئەو، وەک قوتابییەکی ڕاستەقینەی یەسوعی مەسیح، دوعاخوازیی لە ڕۆحی پاپا فرانسیس بۆ ئامێزی پڕ لە خۆشەویستی و بەخشندەیی خوای تاک و تەنیا، دەکەین".
ناوی پاپا فرانسیس، خورخێ ماریۆ بێرگۆلیۆیە و تەمەنی ٨٨ ساڵە، لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، لە ١٣ی ئاداری ٢٠١٣ پۆستەکەی لە ڤاتیکان وەرگرتووە.