لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی پێدانی زەوی بۆ٣٨ هەزار کارمەند و خانەنشینی وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە و ناویان گەڕاوەیەوە بۆ وەزارەتەکەیان.
سەربەست مەولود، سەرۆکی لیژنەکە وردبینی کردنی ناوی فەرمانبەران بۆ پێدانی زەوی ڕایگەیاندووە، ٣٨ هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشین فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە و ناوەکانیان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، کە ٢٥ هەزاریان خانەنشینانن و ١٥ هەزاریان کارمەندی وەزارەتی ناوخۆن.
ڕاشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣١٥ هەزار فەرمانبەر و کارمەند و خانەنشین فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرکراوە و نزیکەی ١٠٠ هەزاری دیکە ماوە وردبینی لە ناوەکانیان دەکرێت و بەرزدەکرێنەوە بۆئەوەی فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەربکرێت.
ئاشكراشی كرد، ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی ناوی زیاتر لە ١٠هەزار پێشمەرگە دەکەن بۆئەوەی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە ناوەکانیان بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەربکرێت.