عەبدوڵا ئۆجەلان لە نوێترین پەیامیدا کە شاندی دەم پارتی بڵاویان کردەوە هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر دەخوازێت.
ئەمرۆ دووشەمە، ٢١ی نیسان، شاندی ئیمراڵی پەیامی نوێی عەبدولا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاوکردەوە، و پەروین بوڵدان ئەندامی شاندەکە پەیامەکەی بە جیهان ڕاگەیاند.
لەپەیامەکەی ئۆجالاندا هاتووە، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری پارتی دەم دەخوام.
لە بەشێكی پەیامەكەیدا ئۆجەلان دەڵێت "١٢ ساڵ لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر كاردەكەین، كەسێكە كە رەنگدانەوەی هەوڵە گەورەكانی ئاشتییە".