لە زاخۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە، بەو هۆیەوە، باوکی، خوشکی و هاوژینەکەی بریندار بوون.
ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە میدیاکانی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە رووداوێکی بریندارکردن بە چەک، دەرکەوت کەسێک هاوژینەکەی، خوشک و باوکی بریندار کردبوو، بەڵام برینەکانیان مەترسیدار نین."
پۆلیس دەشڵێت"دەمەقاڵێ لە نێوانیان روویداوە، دواتر ئەو گەنجە بە دەمانچە تەقەی لێکردوون و برینداری کردوون".
بە گوێرەی زانیارییەکان تەقەکەرەکە ناوی (ر. ئـ. ر)ـە و تەمەنی ٤٠ ساڵە، دانیشتووی زاخۆیە و تۆمەتبارەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.