سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی وادەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دیاری كرد كە رۆژی ٦ی حوزەیران دەبێت.
سەنتەرەكە بڵاوی كردەوە"مانگی زولحجە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ بەدەر دەكەوێت و لە زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی و تەلیسكۆب ببینرێت".
هەروەها بڵاوی كردەوە: واتە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٨ی ئایار یەكەم رۆژی مانگی زولحجە دەبێت.
سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش دا كە بەمەش رۆژی ٦ی حوزەیران (مانگی شەش) یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت