شه‌ڕڤانانی ژنانی یه‌په‌گه شه‌وی 28 تشرینی دووه‌م فرۆکه‌یه‌کی بێ فرۆکه‌وانی پشکنینیان له‌ئاسمانی کوبانێ خسته خواره‌وه.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی 24 که ماڵپه‌ڕێکی کوردانی رۆژئاوایه رایگه‌یاند که شه‌رڤانانی یه‌په‌ژه دوای ئه‌وه‌ی فرۆکه‌یه‌کی پشکنینیان کرده ئامانجی چه‌که‌کانیان، له‌نزیک سه‌نته‌ری رۆشنبیری خستیانه خواره‌وه، به‌ڵام نه یه‌په‌ژه و نه چه‌کدارانی داعش تا ئێستا نه‌یانتوانیه‌وه له‌فرۆکه که نزیک ببنه‌وه، چونکه له‌شوێنیک که‌وتۆته خواره‌وه ده‌که‌وێته نێوان به‌ره‌ی شه‌ڕی هه‌ردوولاوه.
له‌لایه‌کی تره‌وه شه‌ڕ به‌رده‌وامه به شێوه‌یه‌کی پچڕ پچڕ له به‌ره‌ی رۆژ‌هه‌ڵات و باشووری کوبانێ.