فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە کۆنفڕانسی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدرێت".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند" بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان ڕادەگەیەنین کە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا لە ٢٦ی نیسان بەڕێوەدەچێت".
فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە دەشڵێت" یەکێتی کوردی پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا، هیوادارین کە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆیان جێبەجێبکەن".
مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاندووە" بەم بۆنەیەوە، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە لە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەدا یارمەتیدەر بوون و هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی کۆنفرانسەکە دەخوازین".