ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری تاوەبارانیش ههیه".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێکات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک تاوە باران لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژئاوا بەتایبەت سنوورى پارێزگاى دهۆک، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دواینیوەرۆش لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێکات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ کەمێک تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکوری رۆژئاوا، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دواینیوەرۆ بۆ ماوەیەک ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی (٣٠)کم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٤
سلێمانی: ٣٢
دهۆک: ٣٠
زاخۆ: ٢٧
هەڵەبجە: ٣٢
کەرکوک: ٣٨
حاجی ئۆمەران: ٢١
سۆران: ٢٩
گەرمیان: ٣٩