لە سنووری پارێزگای دهۆک تەنها ڕۆژێک بۆ پرسە دادەنرێت و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێوڕەسمەکەش قەدەغە کرا.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆک کە واژووی ناسح محەمەد عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی بە وەکالەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆکی لەسەرە، تێیدا هاتووە" لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ڕێوڕەسمی پرسە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرایە تەنها ڕۆژێک".
لە فەرمانەکەدا هاتووە" بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی مردوو و ڕێوڕەسمی پرسە لە لاپەڕەکانی خێڵەکییەوە قەدەغەیە".