وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە ٤٨ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی مانگی ئادار بۆ بەغداد نێردرا".
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سێشەممە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاداری ئەمساڵ کە بڕەکەی ٤٨ ملیار، ٢٠٥ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار دینارە ڕەوانەی بەغداد کرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.