ئاکپارتی: پڕۆسەی چارەسەری کە لەلایەن ئاکپارتی و مەهەپە دەستپێکراوە بەردەوامە

وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، دوای وەرگرتنی دەسەڵات، سەرەڕای هەڕەشەکان، بەڵام کۆتاییان بە سیاسەتی دژەکوردی حکومەتەکانی پێشووی تورکیا هێناوە.

ئێوارەی دوێنێ دوای کۆبونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاکپارتی، عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە کۆبونەوەکەدا تیشکیان خستوەتە سەر هەوڵدان لە بارەی پرسی کورد و وتیشی پرۆسەی چارەسەری کە لەلایەن ئاکپارتی و مەهەپە دەستیپێکراوە دیدارەکانی بەردەوامن، جەهەپەشی تۆمەتبار کرد بەوەی ئێستا هەندێکجار لە بابەتی پرسی کورد رەخنە لە دەسەڵات دەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد" سیاسەتی رەتکردنەوە و نکۆڵی و پاکتاویی دژی هاوڵاتیانی کورد لە حکومەتەکانی پێشودا پەیڕەو دەکران، بەڵام ئەوان لە سەردەمی دەسەڵاتیاندا بە واژۆکردن لەسەر ریفۆرمی دیموکراسی، ئەو سیاسەتەیان لاداوە".

وتیشی"ئێستاش بەو ئیرادەیەی سەرۆک کۆمار و باخچەلی نیشانیان دا، هەروەها بەو بانگەوازە مێژوییە، لاپەڕەیەکی میژوویی نوێ هەڵدرایەوە".

وتەبێژی ئاکپارتی وتیشی" هیوادارین سرری سورەییا ئۆندەر چاک ببێتەوە بگەڕێتەوە ناومان و نزاکانمان لەگەڵ ئەودایە".



PM:01:55:22/04/2025