مەزڵوم عەبدی: یەکێتیی کورد پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە سوریا

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ٢٦ی ئەم مانگەی بۆ بەستنی کۆنفڕانسی نیشتمانی کورد لە سوریا دیاری کرد و یەکڕیزی کوردیش بەپێویستیەک بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە سوریا ناودەبات.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە" بە خۆشحاڵیەوە بۆ بە گەلەکەمان ڕادەگەیەنن کە کۆنفڕاسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژی ٢٦ی نیسان بەڕێوە دەچیت".

مەزڵوم عەبدی خەجتی لەوەش کردەوە، یەکێتیی کورد پێویستەیەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە سوریا و وتیشی، هیوادارە هەمو لایەنەکەن بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆیان جێبەجێ بکەن 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کەهاوکار بون  بۆ بەستنی کۆنفڕاسەکە.

بەپێی زانیاریەکان، کۆنفڕانسەکە بە بەشداریی نزیکەی ٣٠٠ ئەندام لە لایەنەکانی ناو پەیەنەکە و ئەنەکەسە و چەندین حیزبی دیکە و کەسایەتی ئەو بەشەی کوردستان لە شاری قامشلۆ بەڕێوە دەچێت.



PM:05:31:22/04/2025