وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیاند، لیستی مووچەی هەرێمیان بەدەست گەیشتووە و لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر لیستی مووچەی هەرێم دەدرێت.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، كە ئێستا لە ئەمریكایە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی نیسان، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بەدەست گەیشتووە.
وەزیری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەن و دەیخەنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و دوای پەسەندکرانی دەست بەخەرجکردنی دەکرێت.