چەند بڕیارێك بۆ دانانی پرسە دەركرا

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهۆك چەند بڕیارێكی بۆ دانانی پرسە دەركرد و دەڵێت" تەنها یەك ڕۆژ دادەنرێت".

بەڕێوەبەرایەتی ئه‌وقافی دهۆك بڵاویكردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ئەستۆی هاوڵاتییان، ڕێوڕەسمی پرسە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرایە تەنها ڕۆژێک.

ڕاشیگەیاندووە" دانانی وێنه‌ی مردوو له‌سه‌ر فلێكسی پرسنامە قه‌ده‌غەیە و ناشبێت وێنەی پرسە لە پەیجی هۆزەکان بڵاوبکرێتەوە".

باسی لەوەش کردووە، بڕیارەکە دوای دانوستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی مانگی ڕەمەزانی ڕابردوو و لەسەر داوای زۆرینەی هاووڵاتییانی پارێزگاکە، دەرکراوە.

فەرمانەکە ڕۆژی ١٤-٤-٢٠٢٥، دەرچووە، واژۆی ناسح محەمەد عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی بە وەکالەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی دهۆکی لەسەرە و لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی چەند ساڵێكە دانانی پرسە لە سنووری سلێمانی كراوە بە یەك ڕۆژ لە مزگەوت و هاوكات لە ماڵیشەوە خاوەن پرسە ڕۆژێك بۆ پێشوازی كردن لە میوانەكانی دادەنیشێت.



PM:08:00:22/04/2025