تەندروستیی سلێمانی ئاماری بریندرارەكانی پێکدادانی لایەنگرانی یانەی زاخۆ و نەورۆزی ئاشكرا كرد کە ٦٢ کەس لە لایەنگرانی هەردوولا برینداربوون.
لە راگەیاندنێکدا تەندروستیی سلێمانی دەڵێت " لە گرژیی و ئاڵۆزییەکەی نێوان هاندەرانی یانەکانی نەورۆز و زاخۆدا ٦٢ کەس برینداربوون، بەڵام ئێستا تەنها بریندارێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە " لە یاریگای نەورۆز لەلایەن تیمە تەندروستییەکانیانەوە چارەسەری پێویست بۆ ٢٥ بریندار كراوە و ٢٧برینداریش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و ١٠ برینداریش لەلایەن كەسوكاریانەوە هێنران بۆ نەخۆشخانەکە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات کە دوای وەرگرتنی چارەسەر سەرجەم بریندارەكانی یاریگای نەورۆز رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و تەنها بریندارێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ كراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.