نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی تاوتوێکرد. 

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە" ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی وەزاری حکومەتی هەرێم کرد".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ناوچەکە کرا. 

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردوولا جەختیان لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم کردەوە و جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری وڵات و بەرژەوەندی هاوڵاتییان بکات. 



PM:07:06:23/04/2025