بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە شاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری دادی دەوڵەتی تورکیا یەڵماز تونچ کۆببنەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥ یەڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا لەگەڵ شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کۆدەبێتەوە.
شاندەکەی دەم، پارتی پێکهاتووە لە گولستان کلیچ کۆچیغیت، سەزای تەمەلی و ئۆزتورک تورکدۆغان.
هەروەها بڕیارە کاتژمێر (١٠:٣٠)ی بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە لە وەزارەتی دادی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
بڕیار بوو ئەم کۆبوونەوەیە لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا ساز بکرێت، بەڵام بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر کە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە، دیدارەکە دواخرا.