ماوه‌ی دوو رۆژه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، لیستی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه و دوو رۆژه وردبینی به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گرفتی نایاسایی و ناوی دوباره‌ی تێدا نه‌بێت، له دوو رۆژی داهاتوو وردبینی كۆتایی دێت و تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پاره‌ی مووچه‌ی مانگی چوار ده‌خاته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
له لایه‌كی تره‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نزیكه‌ی ٥٠ ملیار دیناری وه‌ك داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی سێ خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌و باره‌وه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه، ئایا به‌و پاره‌یه رازی ده‌بێت یان نا.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ ناردنی پاره‌ی مووچه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خشته‌ی مووچه بڵاوده‌كاته‌وه و له چه‌ند رۆژێكی كه‌م مووچه دابه‌شده‌كات.