بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی دهۆکی گرتۆتەوە نزیکەی کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و
له دوێنێوه شه‌پۆلێكی به‌هێزی خۆڵبارین ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له دهۆكیش به‌هۆی کەسیان لە نەخۆشخانە داخڵ کراون.
د. خالید حسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە نەخۆشانەی دهۆک بەمیدیای پارتی ڕاگەیاندووە، تائێستا ٦٠ هاووڵاتی به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ڕه‌بۆ بوونه و له‌م ژماره‌یه‌شدا ته‌نیا ٢١ كه‌س له‌وانه له نه‌خۆشخانه ماون، ئه‌وانی تر ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون و چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویستییان وه‌رگرتووه.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئه‌م خۆڵبارینه‌ی ئه‌مجاره مه‌ترسیداره و چه‌ندین به‌كتریا و ڤایرۆسی تێدایه بۆیه ئه‌مه‌ش وایكردووه چه‌ندین هاووڵاتی دۆخی ته‌ندروستییان تێكچووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ خۆڵبارینه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و درێژه‌ی ده‌بێت، هاوكات سبه‌ی هه‌ینییش به سوكی تۆز و خۆڵ و خۆڵبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پێسبینیش ده‌كرێت له ڕۆژی شه‌ممه‌وه باران بارین ده‌ستپێبكات و كۆتایی به خۆڵبارین بهێنێت.